English | عربي

تا ئێستا 184 کەس لە خۆپیشاندانەکانی سۆدان کوژراون


تا ئێستا 184 کەس لە خۆپیشاندانەکانی سۆدان کوژراون

2019/07/29 | 11:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی سودان لە 19ی کانونی یەکەمی 2018 تا سەرەتای مانگی تەموز 184  کەس کوژراون.سلێمان عەبدولجەبار، بریکاری سکرتێری وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی سودان رایگەیاند، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوداندا تا ئێستا 184 کەس کوژراون، کە 154 کەس لە ویلایەتی خەرتوم و 30 کەسی دیکەش لە ویلایەتەکانی دیکە کوژراون.بریکاری سکرتێری وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی سودان ئاماژەی بەوەشکردوە، لەناو کوژراوەکاندا سەرباز و هاوڵاتیانی مەدەنیش هەن.ئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان تۆمەتبار دەکرێت لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی سودان سێی مانگی حوزەیرانی رابردو لە بارەگای سەربازی لە خەرتوم کشانەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending