English | عربي

سیسته‌می دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گۆڕێت


سیسته‌می دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گۆڕێت

2019/07/29 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-  

به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشکرای کرد، سیسته‌می دابەشکردنی مووچه‌ی پێشمەرگە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

 

لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تائێستاش پرسی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و پرسه‌كانی دیكه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 297 له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گشتی بووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ كراوە“.

 

ڕوونیشی کردەوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکان كۆبوونه‌وه‌ ده‌كرێت، سه‌رۆك ئه‌ركان و ژمێریاری گشتیی وه‌زاره‌ت، پابه‌ندن به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی شێوازی دابەشکردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگە.

 

گوتیشی: ”یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی چاكسازی، یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ له ‌دیوانی وه‌زاره‌تەوە ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ مووچه‌ كراوه‌ به‌ سیسته‌می ئەلیکترۆنی و لیواكان ماون، ئه‌م سیسته‌مه‌ سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرێته‌وه‌“.

 

تاوەکوو ئێستا پێشمەرگە بە چەندان شێواز مووچەی پێ دەدرێت، بەشێکیان لە ڕێگەی بانک و بەشێکیان راستەوخۆ بە دەست و لە ڕێگەی ژمێریاریی هێزەکان و بەشێکیشیان لە ڕێگەی فەرماندەکانیانەوە مووچەیان پێ دەدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending