English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرایه‌وه‌


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرایه‌وه‌

2019/07/29 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-

 

ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به‌ دروشمی (توانه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی هاوین) پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ سێ كچه‌ هونه‌رمه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌.

عه‌زیز ڕه‌سوڵ، كارگێڕی ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29|7|2019، له‌ناو باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه‌، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریمان بۆ سێ كچه‌ هونه‌رمه‌ندی لاوی هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌، كه‌ 25 تابلۆیان تێیدا نمایش كرد".

گوتیشی: "ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌، زیاتر گرنگدانه‌ به‌ به‌هره‌ و تواناكانی كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌، خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان و لاوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending