English | عربي

پاش کوشتنی چوار منداڵ، خۆپیشاندەرانی سودان داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەن


پاش کوشتنی چوار منداڵ، خۆپیشاندەرانی سودان داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەن

2019/07/29 | 21:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-رێکخراوی پیشەوەرانی سودان، پاش کوشتنی چوار منداڵ و ژمارەیەکی دیکەی خۆپیشاندەران لە شاری ئەلعوبەید، لە راگەیەنراوێکدا داوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی سەرجەم چین و توێژەکان دەکات.بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دوشەممە و پاش کوشتنی چوار منداڵ و ژمارەیەکی دیکەی خۆپیشاندەران لە شاری ئەلعوبەید، رێکخراوی پیشەوەرانی سودان لە راگەیەنراوێکدا داوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی سەرجەم چین و توێژەکانی کرد.خۆپیشاندەران داواشیان لەئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان کردوە کە دواین رێکەوتنی گواستنەوەی دەسەڵات جێبەجێبکەن.قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەچوار ناوچەی سودان راگەیەنراشەوی دوشەمەی رابردو بەهۆی خراپتربونی دۆخەکە و زیادبونی خۆپیشاندانەکەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەچوار ناوچەی سودان لەنێویشیاندا ئەلعوبێدی پایتەخت راگەیەنرا.لەوبارەیەوە، بەرپرسێکی باڵای پۆلیس رایگەیاند قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەکاتژمێر 9 ی شەو بۆ کاتێکی نادیاربوە و تەواوی خەڵکی ئەو ناوچانە لەمەترسییەکان ئاگادارکراونەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending