English | عربي

بەوێنە.. لە كەلار كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك ساز کرا


بەوێنە.. لە كەلار كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك ساز کرا

2019/07/30 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار، بە دروشمی (ئاوێزانبوونی ئاوازەكان..

لە سینەی دەف و ژێیەكاندا) و بە بەشداری هەردوو بەشی میوزیكی ئامێرە ژێدارەكان و ئامێرە ڕیتمییەكان، كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی بۆ سوودەمەندبوانی هەردوو بەشەكە ساز کرد.

 

نەبەز حەمید، بەڕێوەبەری سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەنتەرەكەمان بە ئامانجی گرنگیدان و دەرخستنی توانای گەنجان لە بوارە هونەرییەكان، دوێنێ دووشەممە 29/7/2019 كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی بۆ سوودمەندبوانی هەردوو بەشی میوزیكی ئامێرە ژێدار و ڕێتمییەكان ئەنجام دا".

 

گوتیشی: "لە كۆنسێرتەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی سنوورەكە تێیدا ئامادە بوون، لەلایەن سوودمەندبوانی هەردوو بەشەكەوە چەند بەرهەمێکی هونەری پێشكەش بەئامادەبوان كرا".

 

ئاماژەی بەوەش دا "ئەو سوومەندبوانە پێشتر لەلایەن سەنتەرەكەمانەوە خولی فێربوونی میوزیكیان لە هەردوو بوارەكەدا بۆ كراوەتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending