English | عربي

ئاسایشی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزادران


ئاسایشی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزادران

2019/07/30 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزادران و لەنێوان یەک ساڵ بۆ 15 ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاند، "له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى هێزەکانمان به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌مو جۆره‌ مادده‌یه‌كى هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكى نایاسایی رۆژانی 24-10-2018 تا 23-12-2018 سێ کەس بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراون".ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى/2  لە ڕۆژانى 22 و 23ی ئەم مانگەدا سزادراون.بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، هاوڵاتی (أ ، أ ، ع) له‌دایك بوى ساڵى 1979 کە لە ره‌گه‌زى نێرەو پیشەی کاسبە، بۆ ماوە دو ساڵ سزادراوە و بڕی 450 هەزار دیناریش غەرامەکراوە، هاوکات هاوڵاتی (س ، ڕ ، ع) له‌دایكبوى ساڵى 1989 کە لە ڕه‌گه‌زى نێرە و پیشه‌ى كاسبە، بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ سزا دراوە و 450 هەزار دیناریش غەرامە کراوە.هەروەها هاوڵاتی ( هـ ، ح ، أ) له‌دایك بوى ساڵى  1987 کە بە هەمان شێوە لە رەگەزی نێرە و پیشەی کاسبە بۆ ماوەی یەک ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بڕى 450 هه‌زار دیناریش غەرامەکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending