English | عربي

جارێكی دیکە بریكاره‌كانی غاز له‌ هه‌ولێر گردبونه‌وه‌


جارێكی دیکە بریكاره‌كانی غاز له‌ هه‌ولێر گردبونه‌وه‌

2019/07/30 | 14:10

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردو گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆش جارێكی دیکە گردبونەوە و داوایان كرد غازی بازرگانی نه‌مێنێت و له‌ رێگه‌ی بریكاره‌كانی غاز له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت غاز له‌ ناو هه‌ولێر و ده‌وره‌به‌ری بفرۆشرێت.بریكاره‌كانی غاز به‌شێوه‌ی فه‌رمی غاز بۆ ناو شاری هه‌ولێر و ده‌روبه‌ری دابین ده‌كه‌ین و بریكارنامه‌ی فرۆشتنی غازمان هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا باج به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ین 

كاروان محه‌مه‌د، بریکاری فرۆشتنی غازی حکومی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بریكاره‌كانی غاز به‌شێوه‌ی فه‌رمی غاز بۆ ناو شاری هه‌ولێر و ده‌روبه‌ری دابین ده‌كه‌ین و بریكارنامه‌ی فرۆشتنی غازمان هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا باج به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك غاز فرۆش هه‌ن به‌شێوه‌ی بازرگانی به‌هه‌مان نرخی غازی حكومی غازیان پێده‌درێت و به‌هه‌مان نرخی حكومی غاز ده‌فرۆشن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی تۆمار كرابن وه‌ك بریكار و باجیان لێوه‌ربگیرێت.بریكاره‌كانی فرۆشتنی غاز جیا له‌وه‌ی باجیان لێوه‌رده‌گیرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بریكاره‌كانی فرۆشتنی غاز جیا له‌وه‌ی باجیان لێوه‌رده‌گیرێت، شوێن و گه‌ڕه‌كیان بۆ دیاریكراوه‌، به‌ڵام غاز فرۆشه‌ بازرگانیانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌توانن غاز بفرۆشن، ئه‌مه‌ش كاری كردۆته‌ سه‌ر كار و كاسبی ئێمه‌.كاروان محه‌مه‌د وتیشی، "داوا ده‌كه‌ین غاز فرۆشتن به‌ شێوه‌ی بازرگانی نه‌مێنێت و ته‌نها له‌ رێگه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی غاز بێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending