English | عربي

ناوی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ خراپبووه‌كانی شاره‌كه‌ دادەنرێ


ناوی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ خراپبووه‌كانی شاره‌كه‌ دادەنرێ

2019/07/30 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)-

به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وهاتن و چاكردنی ڕێگه‌خراپبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ڵمه‌تی دانانی ناوی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ناو ڕێگه‌ خراپبووه‌كانی شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

 

ئیقباڵ ئه‌نوه‌ر، گوته‌بێژی گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌(باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "چه‌ند جارێك هه‌ڵساین به‌ بڵاووكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاڵ و چۆڵییانه‌ی، كه‌ له‌ناو ڕێگاوبانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بێن به‌ده‌مانه‌وه‌ چاكیان بكه‌ن، به‌ڵام نه‌هاتن به‌ده‌مانه‌وه‌، بۆیه‌ بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌و كه‌ ڕێگه‌ی دیكه‌بگرینه‌به‌ر".

 

گوتیشی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌(28|7|2019)، هه‌ڵساین به‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی دانانی ناوی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ناو ئه‌و شوێنه‌ خراپبووانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ چه‌ند جارێك به‌مه‌به‌ستی چاككردنیان بڵاوومانكردبووه‌وه‌ و به‌ده‌مییه‌وە نه‌هاتن، له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ناوی پاڕێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌مان داناوه‌، ئه‌گه‌ر له‌نه‌یه‌ن به‌ده‌ممانه‌وه‌ له‌هه‌نگاوی دواتردا ناوی به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ش به‌بێ جیاوازی داده‌نێین".

 

سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌(باسنیوز) په‌یوه‌ندی كرد به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی پەیوەندییەکەیان نه‌دایه‌وه‌.

 

گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ساڵی (2014) دامه‌زراوه‌ و ژماره‌یه‌ك چالاكوان و گه‌نجی خۆبه‌خشی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن‌، ئامانجیان درووستكردنی گوشارە له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending