English | عربي

تائێستا هیچ كه‌س له‌شوێنی‌ من وه‌كو لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌و هه‌ر خۆم كاره‌كانی‌ ئه‌وێش به‌ڕێوه‌ده‌به‌م


تائێستا هیچ كه‌س له‌شوێنی‌ من وه‌كو لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌و هه‌ر خۆم كاره‌كانی‌ ئه‌وێش به‌ڕێوه‌ده‌به‌م

2019/07/31 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)- یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دیاریكرد، فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ شێخ جه‌عفه‌رم وه‌كو جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منیش له‌پۆسته‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربم”.

به‌نوسراوی ڕه‌سمی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان، مسته‌فا چاوڕه‌ش لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شوێنی‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ پێشمه‌رگه‌ دانرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی و لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند ، “بڕیاره‌كه‌ ده‌رچوه‌و من كراوم به‌فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “بڕیاره‌كه‌ به‌واژۆی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی یه‌كێتیی ده‌رچوه‌و له‌شوێنی‌ شێخ جه‌عفه‌ر دانراوم”.

سه‌باره‌ت به‌مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریكردنی‌ كه‌سێكیش بۆ ئه‌و شوێنه‌، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاشكرایكرد، “تائێستا هیچ كه‌س له‌شوێنی‌ من وه‌كو لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌و هه‌ر خۆم كاره‌كانی‌ ئه‌وێش به‌ڕێوه‌ده‌به‌م”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending