English | عربي

جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی‌: وه‌ڵامی دوا لێدوانی‌ كه‌مال كه‌ركوكی ده‌داته‌وه‌


جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی‌: وه‌ڵامی دوا لێدوانی‌ كه‌مال كه‌ركوكی ده‌داته‌وه‌

2019/07/31 | 13:45

(هەواڵ كوردستان)- عاسی عه‌لی‌ جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی‌ : ئێمه‌ ڕێكه‌وتنمان لەگەڵ برایانی پارتی وەهابووە كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، پارێزگاری كه‌ركوكیش هه‌ڵبژێردرێت، هەرگیز به‌و شێوه‌یه‌نەبوە كه‌ تائه‌وكاته‌ی‌ دۆخی‌ كه‌ركوك ئاسایی بێته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و پارێزگاریش بۆ شاره‌كه‌ هه‌ڵنه‌بژێردرێت .

عاسی عه‌لی‌ ئەوەشی خستەڕوو :”كاتی‌ ئه‌وه‌هاتوه‌ یه‌كێتی‌ هه‌ڵوێستێكی جدیتری هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌مریكیه‌كان كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پێكهاته‌كانی‌ شاره‌كه‌ ڕێكبخه‌ن و پۆستی‌ پارێزگار یه‌كلابكرێته‌وه‌”.

هەرلە وەڵامدانەوەکەشیدا ڕاستیەکی تری ئاشکراکرد : ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌ی‌ (كورد, عه‌ره‌ب و توركمان) ئه‌وا پارتیش نه‌یه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌ ده‌توانرێت پارێزگار هه‌ڵبژێرێت وكێشه‌كانی‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان باشه‌ كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌وه‌ی‌ كه‌مال كه‌ركوكی باسی لێوه‌ده‌كات له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بابه‌تێكه‌، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا وانییه‌، چونكه‌ پارتی‌ ده‌یه‌وێت چه‌ند پۆستێك له‌به‌غداوه‌ له‌كه‌ركوك وه‌ربگرێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ باره‌گاكانی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌و ئه‌وكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending