English | عربي

ئێران گۆڕانكاری لە دراوەكەیدا دەكات


ئێران گۆڕانكاری لە دراوەكەیدا دەكات

2019/07/31 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئەو دۆخە ئابوریەی ئێستا، حكومەتی ئێران بڕیاریدا گۆڕانكاری لە دراوەكەیدا بكات و دراوی ریاڵ بگۆڕێت بە تومەن.ئاژانسی بۆنباست تایبەت بە بەداواداچونەكانی دراوی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "حكومەتی ئێران بڕیاریدا بە لابردنی چوار سفر لە دراوە نیشتیمانیەكەی تا لەو رێگەیەوە نرخی دراوەكەی زیاتربكات".ئەو بڕیارەی حكومەتی ئێران لە چوارچێوەی بەردەوامبونی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت 

ئەو بڕیارەی حكومەتی ئێران لە چوارچێوەی بەردەوامبونی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت، كە ماوەی ساڵێكە بەردەوامی هەیە و بەوهۆیەوە دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە رێژەی لەسەدا 200 دابەزی و نرخەكەی شكا.پێویستە ئەو بڕیارەی حكومەتی ئێران لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەكە و لیژنەی دەستوریەوە پەسەندبكرێت

 

بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، پێویستە ئەو بڕیارەی حكومەتی ئێران لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەكە و لیژنەی دەستوریەوە پەسەندبكرێت و پاشان حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە پەسەندی بكات، بەو شێوەیە بڕیارەكە دەبێتە بڕیارێكی فەرمی.مانگی نیسانی ئەمساڵ، لیژنەی دەستوری لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئاشكرایكرد "پێشنیاری ئەنجامدانی گۆرانكاری لە دراوی وڵاتەكەدا تاوتوێدەكات"، ئاژانسی فارس نیوز-یش لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، "بانكی ناوەندی ئیرانی بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەكی كاتی دیاریدەكات كە ماوەی 24 مانگ دەخایەنێت، تا دراوە كۆنەكان بكێشێتەوە و بیانگۆڕێت بە دراوی نوێ".ئەو هەنگاوەی ئێران لەكاتێكدایە، بەهۆی دۆخی ئابوری ئەو وڵاتەوە دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە

 

ئەو هەنگاوەی ئێران لەكاتێكدایە، بەهۆی دۆخی ئابوری ئەو وڵاتەوە دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەڵئاوسانی بەهای دراوەكە زیاتربو.ئێران لە ئامانجیدایە، لە رێگەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە دراوەكەیدا تێچوی پارەی كاغەز كەمبكاتەوە و كارەكانی خەرجكردنی دراوە نیشتیمانیەكەی بەرامبەر دراوی وڵاتانی دیكە ئاسانتربكات، تا روبەڕوی سزا ئابوریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ببێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending