English | عربي

وەزارەتی دارایی عێراق: پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرێت


وەزارەتی دارایی عێراق: پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرێت

2019/07/31 | 14:05

(هەواڵ كوردستان)- پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق پێش هاتنی جەژنی قوربان موچەی هەرێمیش دەنێرێت ، بەڵام دابەشکردنی موچەکە لەلایەن دارایی هەرێمەوە دەکەوێتە پێش جەژن یان دوای جەژن .

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگەیاند “به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئێمه‌، به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ له‌شاره‌كانی عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێش جه‌ژن نییه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئاشكرایكرد، “موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی عیراق، بۆیه‌ به‌ر له‌جه‌ژن و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان، پاره‌كه‌ی هه‌رێمیش ده‌نێرن”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “هه‌ركاتێك له‌به‌غدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت، پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش كه‌ 454 ملیار دیناره‌ ده‌نێردرێت”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending