هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ یەکەم دۆڕانی لەسەر دەستی مانچستەر یونایتد تاقیکردەوە

ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ یەکەم دۆڕانی لەسەر دەستی مانچستەر یونایتد تاقیکردەوە
ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ یەکەم دۆڕانی لەسەر دەستی مانچستەر یونایتد تاقیکردەوە

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان
 
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی كرد و یارییەكەشیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردنەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 6 ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە تیمەكەی مۆرینیۆ لە خولەكی 39 و لە رێگەی دێلی ئالییەوە گۆڵی یەكسان بونیان تۆماركرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا مانچستەر یونایتد لەسەر ئاستە بەرزەكەی بەرادەوام بو تا لە خولەكی 49ی یارییەكەدا راشفۆرد گۆڵی دوەمی بۆ یانەی مان یونایتد تۆماركرد و مۆرینیۆی بێ بەش كرد لەوەی لە نێو یاریگەی ئۆڵترافۆرد ئاهەنگ بگێڕێت.

بەم ئەنجامەش مۆرینیۆ لەگەڵ یانە نوێكەی دوچاری یەكەمین شكست بو لەسەر دەستی ئەو یانەیەی پێشتر لێی دەركرا.