English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌ڵاتی ئه‌و ماڵانه‌ كرا كه‌ زۆرترین سه‌وزاییان هه‌یه‌


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌ڵاتی ئه‌و ماڵانه‌ كرا كه‌ زۆرترین سه‌وزاییان هه‌یه‌

2019/08/01 | 01:10

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ی چوارشەممە (31|7|2019)، تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی (60) ماڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌وزاییان له‌ ماڵه‌كانیاندا هه‌یە.

 

عاسی فایەق، ئه‌ندامی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵی چواره‌م، هەڵسان به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی زیادكردنی سه‌وزای ماڵان و تێیدا خه‌ڵاتمان پیشكه‌ش به‌و ماڵانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد، كه‌ ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ ماڵه‌كانیان زۆربوون و له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌شداربوون".

 

گوتیشی: "ئه‌مساڵ (60)ماڵ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌شداربوون و خه‌ڵاتمان پیشكه‌ش به‌ هه‌موویان كرد، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م هه‌تا ده‌یه‌م، خه‌ڵاتی تایبه‌تمان پێشكه‌ش كردن، هه‌روه‌ها (یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌م)مان به‌پێی ڕووبه‌ری باخچه‌كان، ژماره‌ی دره‌خت و گوڵه‌كان، ته‌مه‌ن و ئه‌ستووری دره‌خته‌كان ده‌ستنیشانكرد و خه‌لاتی تایبه‌تمان پێشكه‌ش كردن".

 

ڕاشیگەیاند: "ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزاییه‌ له‌ ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌شمانه‌وێت لێره‌وه‌ هانی ئه‌و ماڵانه‌ بده‌ین هه‌تا باخچه‌كانیان زیاتر سه‌وزتربكه‌ن".

 

هاوكات گه‌لاوێژ سدیق، كه‌ خه‌ڵاتی دووه‌می ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی پێشكه‌شكرا، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند:"ساڵی ڕابردوو به‌شداریمان كرد و تێیدا پله‌ی هه‌شته‌ممان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی دووه‌مم پێشكه‌ش كرا، به‌و پله‌یه‌ش زۆر دڵخۆشبووم و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌بێته‌ هانده‌رێكی باش بۆم كه‌ بتوانم زیاتر باخچه‌كه‌مان سه‌وزبكه‌م".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending