English | عربي

لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت


لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت

2019/08/01 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمى كوردستان پێش جەژن، ڕوونكردنەوە دەدات.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەگەر حكوومەتی عێراقی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، ئەوە بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت".

ڕوونیشی كردەوە: "ئەمساڵ پێش جەژنی ڕەمەزان بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی خەرج كردووە، بۆیە زانیاری هەیە ئەم جەژنەش بدرێت و پارەی فەرمانبەرانی كوردستانیش خەرج دەكرێت، خەڵك بۆ جەژن پێویستی بە پارە هەیە بۆیە ئێمەش هەركات فەرمانی خەرجكردنی پارەمان بۆ بێت ئەوە پارەكە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرین".

بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی له‌وه‌ش کردەوە، پارەیان ئامادەیە و ھەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەکەیان بۆ بنێردرێت، پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی پێ بدرێت.

بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لە داهاتی سامانە سروشتییەكان دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 و هەموو ئامادەكارییەكانیش تەواو بوونە.

پێشووتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاندبوو: "هەركات بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرێت، ئەوە پێش جەژن مووچە دابەش دەكرێت، پارەمان بۆ بێت لە بەغداوە ئێمەش دابەشی دەكەین هیچ كێشەیەكمان نابێت".

وەزیری دارایی باسى له‌وه‌ش كردبوو: "خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەمان هەیە كە لە لایەن بەرێوەبەری گشتیی ژمێركاری ئامادە دەكرێت، بەپێی ئەو خشتەیە مووچە پێش جەژن دەدرێت".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending