English | عربي

ئیدارەی گەرمیان: ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگر بوون لە فراوانبوونی هێرشەكەی داعش


ئیدارەی گەرمیان: ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگر بوون لە فراوانبوونی هێرشەكەی داعش

2019/08/01 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)-

ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شارەدێیەكی سنوورەكە بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە ڕێگربوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجەكانیان بپێكن.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی ئیدارەی گەرمیاندا كە ئەمڕۆ 1/8/2019 بڵاو كراوەتەوە و وێنەیەكیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە: "شەوی ڕابردوو 31/7/2019 ژمارەیەك چەكداری ڕێكخراوی داعش لە بازگەی شارەدێی كوڵەجۆ (كۆكس)ی سنووری ئیدارەی گەرمیان، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە و بەو هۆیەوە 4 كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهیدبوون و 8 كەسی دیكەش بریندار بوون".

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "ڕۆڵی گەورەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین كە گیانفیداییانە بەرگرییان كرد و ڕێگر بوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن".

 

ئیدارەی گەرمیان، جەخت لەوە دەكاتەوە "هاونیشتمانیانی سنوورەكە دڵنیا دەكەینەوە كە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بە چاوكراوەیی و گیانفیدایی لە ئامادەباشیدان و ڕێگرن لەهەر كردەوەیەكی تیرۆریستی".

 

سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ، پێشتر لە لێدوانێكدا بۆ (باسنیوز) ڕوونی كردەوە "هێرشەكە لە ڕێگەی بۆردومان بە گوللە هاوەن و بۆمبی چێنراو و دەستڕێژی گوللەوە ئەنجام دراوە".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending