English | عربي

راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پەلامارە تیرۆرستییەكە


راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پەلامارە تیرۆرستییەكە

2019/08/01 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: لەپەلامارە تیرۆرستیەكەی شەوی رابردووی چەكدارانی داعشدا لەبازگەی ناحیەی كۆكسی سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە، چوار كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی تریش برینداراربوون، دەشڵێت: بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و توندڕەوییە دەكەین و سەری رێز و وەفاداری بۆ خانەوادەی شەهیدەكان دادەنوێنین و هیوای زوو چاكبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكەی ناحیەی كۆكس بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش لە بازگەی ناحیەی كۆكسی سنوری ئیدارەكەمان، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەهۆیەوە چوار كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی تریش برینداراربوون، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و توندڕەوییە دەكەین، سەری رێز و وەفاداری بۆ خانەوادەی شەهیدەكان دادەنوێنین و هیوای زوو چاكبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

لێرەوە رۆڵی گەورەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین كە گیانفیداییانە بەرگریان كرد و رێگربوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەكەین كە بەدەم بریندارەكانەوە چوون.

هاونیشتمانیانی خۆشەویستی سنورەكەش دڵنیادەكەینەوە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەچاوكراوەیی و گیانفیدایی لە ئامادەباشیدان و رێگرن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی.

سەربەرزی بۆ شەهیدان و سەرشۆڕی و مردن بۆ تیرۆریستان و تاریكبیران ئیدارەی گەرمیان 1/8/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending