English | عربي

قوباد تاڵەبانی: روداوەکەی شەوی رابردوی گەرمیان سەلماندی، پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌


قوباد تاڵەبانی: روداوەکەی شەوی رابردوی گەرمیان سەلماندی، پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌

2019/08/01 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، روداوەکەی شەوی رابردوی گەرمیان کە تیایدا هێرشکرایە سەر بنەکەیەکی ئاسایش په‌یامێكى رونمان به‌گوێدا ده‌دات و "پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌".شه‌وى رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ئاسایش له‌ گه‌رمیان و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار کارمەندی ئاسایش و پۆلیس شەهیدبون و هەشت کەسی دیکەش برینداربون.لە کاتێکدا دوێنێ یادی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیمان کردوە و دو رۆژی دیکەش یادی کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەینەوە، ئه‌م روداوه‌ په‌یامێكى رونمان به‌گوێدا ده‌دات 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی لەوبارەیەوە دەڵێت، "له‌كاتێكدا له‌ بیابانەکانی باشوری عێراق گۆڕی بە کۆمەڵی نوێی قوربانیانى تاوانى ئه‌نفال هه‌ڵده‌درێته‌وه‌، هەروەها لە کاتێکدا دوێنێ یادی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیمان کردوە و دو رۆژی دیکەش یادی کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەینەوە، ئه‌م روداوه‌ په‌یامێكى رونمان به‌گوێدا ده‌دات".دوژمنانمان له‌ هه‌مو سه‌رده‌م و بارودۆغێكدا ده‌ست ناپارێزن له‌ زیان گه‌یاندن به‌ رۆڵه‌كانمان

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دوژمنانمان له‌ هه‌مو سه‌رده‌م و بارودۆغێكدا ده‌ست ناپارێزن له‌ زیان گه‌یاندن به‌ رۆڵه‌كانمان، سه‌لماندیشی كه‌ كاروانى خه‌بات و گیانفیدایی گه‌رمیانیه‌كان بۆ پاراستنى خاكی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و درێژه‌ى هه‌یه‌".ئه‌م روداوه‌ و جموجوڵەکانی ماوەی رابردوی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە سەلماندی، كه‌ پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌

 

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "ئه‌م روداوه‌ و جموجوڵەکانی ماوەی رابردوی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە سەلماندی، كه‌ پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و کۆتایی به‌ جموجۆڵه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌ و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ بهێنن".بەیانی ئەمڕۆ خەلیل خوادادا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گوڵاڵە بە خەندان-ی راگەیاند، "کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردو چەکدارانی داعش بەهاوەن هێرشیانکردوەتەوە سەر بازگەیەکی ناحیەی کوڵەجۆ و پاشان چەند چەکدارێکی داعش بە قەناس هێرشیانکردوە و شەڕو پێکدادانی سەخت رویداوە".ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هێرشەکەی شەوی رابردودا چوار کەس شەهیدبون، کە دو کارمەندی ئاسایش و پێشمەرگەیەک و کارمەندێکی پۆلیسە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending