هەواڵی کوردستان ئێستا

هەواڵگری عێراق، ده‌ستگیر كردنى حەوت چه‌كدارى داعشى راگه‌یاند

هەواڵگری عێراق، ده‌ستگیر كردنى حەوت چه‌كدارى داعشى راگه‌یاند
هەواڵگری عێراق، ده‌ستگیر كردنى حەوت چه‌كدارى داعشى راگه‌یاند

2020-06-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعشی لە نەینەوا، راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەدراوە کە هێزەکانیان بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، حەوت تیرۆریستی داعشیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە دەستگیرکراوەکان لەژێر چەند ناوێک لە بەناو دەستەی پێشخستنی پێشەسازی سەربازیی و لیوای دابق سەربە داعش کاریان کردووە.

لە راگەیەندراوەكەی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ئەوە خراوەتەڕوو، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە لە ماوەكانی رابردوودا، چەندین كردەی تیرۆریستییان بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.