English | عربي

دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەكرێت


دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەكرێت

2019/08/01 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)-

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابەشكردنی مووچە پێش دەخات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كات.

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی داراییەوە بە (باسنیوز) دراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانكی 5 دەكرێت، بەپێی لیستەكە ڕۆژی یەکشەممە 4/8/2019، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 5/8/2019، مووچەی یەكەی 70 و 80 دابەش دەكرێت، پێشووتر لە 5ی مانگ دابەشكردنی مووچە دەستی پێ دەكرد، بەڵام ئەم مانگە پێش خراوە.

ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/8/2019، عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەگەر حكوومەتی عێراقی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، ئەوە بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت".

ڕوونیشی كردەوە: "ئەمساڵ پێش جەژنی ڕەمەزان بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی خەرج كردووە، بۆیە زانیاری هەیە ئەم جەژنەش بدرێت و پارەی فەرمانبەرانی هه‌رێمى كوردستانیش خەرج دەكرێت، خەڵك بۆ جەژن پێویستی بە پارە هەیە بۆیە ئێمەش هەركات فەرمانی خەرجكردنی پارەمان بۆ بێت ئەوە پارەكە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرین".

بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی له‌وه‌ش کردەوە، پارەیان ئامادەیە و ھەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەکەیان بۆ بنێردرێت، پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی پێ بدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending