English | عربي

هاتوچۆی هه‌ولێر رێڕەوی رۆشتنی بارهەڵگرەکان لە شەقامی 120 مەتری جیادەکاتەوە


هاتوچۆی هه‌ولێر رێڕەوی رۆشتنی بارهەڵگرەکان لە شەقامی 120 مەتری جیادەکاتەوە

2019/08/01 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە سێی ئەم مانگەوە ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری پابه‌ندكردنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر به‌رۆیشتن له‌لای لای راستی رێگا دەکرێت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ رۆژی سێ ئەم مانگەدا، ده‌ستده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری پابه‌ندكردنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر به‌رۆیشتن له‌لای لای راستی رێگا و به‌خێراییه‌ك كه‌ زیاتر نەبێت لە 80 کیلۆمەتر له‌كاتژمێرێكدا له‌ شه‌قامی خێرایی 120 مه‌تری".لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتوە، "قه‌ده‌غه‌یه‌ شۆفێرانی بارهەڵگر بۆ تیپه‌ڕاندنیش له‌وخێراییه‌ دیاریكراوه‌ ده‌ربچن کە 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending