English | عربي

لە دوایین پۆستی شەهیدەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیاندا چی نووسراوە؟


لە دوایین پۆستی شەهیدەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیاندا چی نووسراوە؟

2019/08/01 | 13:45

(هەواڵ كوردستان)-  

ئاسۆ جەلال کە یەکێکە لەو کەسانەی لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستان بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆ لە گەرمیان شەهید بوو، لە دوایین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بە توندی ڕەخنەی لە راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق گرتووە.

 

ئاسۆ جەلال دوا پۆستی دوێنێ چوارشەممە ٣١ی ٧ی ٢٠١٩ کردووە و وێنەیەکی داناوە کە تێیدا دەردەکەوێت، هاوژین عومەر، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکی کۆمەڵ دەستەکانی لەسەر سینگی داناوە.

 

ئەو شەهیدە لە پۆستەکەی نووسیویەتی، ئەو دەستانەی کە لە پشت و سەر سینگتان قوفڵ داوە، ”بابتانکردایە بە بۆکسێکی ئاسنین“ و ڕووبەڕووی ئەفسەرەکەتان بکردایەتەوە.

 

بە توندیش نیگەرانیی خۆی لە بێدەنگبوونیان دەربڕیوە و باسی لەوە کردووە کە ”عەرەبێک بە تەنیا لەنێو کوردستاندا زوڵم قەبوڵ ناکات“، ئاخۆ بۆچی دەبێت ”ئێمەی کورد لە سەر ئێسک و پروسکی قوربانییەکانیشماندا زوڵممان لێ بکەن و جوابمان نەبێت؟“.

 

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ٧ی ٢٠١٩، بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کەسوکاریان چوونە بیابانی سەماوە، لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای عێراقەوە هەوڵی هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردستان لە ملی یەکێک لە کەسوکارەکەی درا.

 

لە کاردانەوەکانی دوای ئەو ڕووداوە، پارێزگاری موسەننا بە فەرمی داوای لێبووردنی لە گەلی کوردستان کرد و دواتر ڕاگەیاندرا کە لێژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending