English | عربي

گومان دەکرێت حەشدی شەعبی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیانی ئەنجام دابێت


گومان دەکرێت حەشدی شەعبی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیانی ئەنجام دابێت

2019/08/01 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)-  

بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە گومان دەکرێ حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق هێرشەکەی شەوی رابردووی ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیانیان ئەنجام دابێت کە تێیدا ٤ کەس شەهید بوون.

 

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کوڵەجۆ ڕووی دا، پێشتریش بە هەمان شێواز و هەمان چەک دووبارە بووەتەوە.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرەتا بە چەکی قەناس، ئاسایش یان پێشمەرگە و پاسەوان شەهید کراون، دواتر ناوچەکە هاوەنباران کراوە.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی پرسیار دەکات، ئاخۆ لەنێو ئەو هەموو هێزانەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ”داعش لە کوێ هات و ئەم هاوەنانەی چۆن دەستکەوتووە؟ بۆچی بە تەنیا پەلاماری هاووڵاتییانی مەدەنی و ئاسایش و پۆلیسی کورد دەدەن و هێرش ناکەنە سەر حەشد؟“.

 

هەر لەو لێدوانەیدا بۆ (باسنیوز)، شێخ جەعفەر نەیشاردەوە کە گومانێکی زۆر دەکەن، ئەو هێرشە لەلایەن داعشەوە ئەنجام نەدرا بێت، بەڵکوو ”خودی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان لەم کارەدا هەیە“.

گوتیشی: ”ئەمە واقیعێکە حەشد و هێزەکان دەستیان لەم کارانەدا هەیە“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە دوو ڕۆژی رابردوودا لەگەڵ سەرۆک هۆزە عەرەبەکان دانیشتنیان کردووە و بە ئاشکرا باس لەوە کراوە کە حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بەناوی داعشەوە هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending