English | عربي

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: داوامان لە بەغدا کردووە ئاسایشی سنوورەکان باشتر بپارێزێت‌


پەرلەمانتارێکی یەکێتی: داوامان لە بەغدا کردووە ئاسایشی سنوورەکان باشتر بپارێزێت‌

2019/08/01 | 16:30

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە وەکوو یەکێتی داوایان لە بەغدا کردووە، ئاسایشی سنوورەکان بپارێزێت.

زکری زێباری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، له‌سه‌ر پرسی سنووره‌کان، داوایان له ‌به‌غدا کردووه‌، ئاسایشی سنووره‌کان باشتر بپارێزێت و پرسی په‌که‌که‌ش به ‌لێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بکرێت.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ”ره‌نگه‌“ گرفته‌که‌ له‌وه‌ی ئێستا نه‌مێنێت و گه‌وره‌ ببێت و ئالۆزی تێبکه‌وێت، بۆیه‌ ”ده‌بێت په‌که‌که‌ ئیشی خۆی باش بکات و چاکی بکاته‌وه‌“.

زکری زێباری دەڵێت: ”یه‌کێتی نایه‌وێت گرفت له‌ تورکیا دروست بێت و شه‌ریکی شەڕیش نییه‌، بۆ گرژکردنی دۆخی تورکیا ناکرێت په‌که‌که‌ خەڵکی تورکیا بکوژێت، بۆیه‌ ئاشتی چاره‌سه‌ره‌“.

باسی لەوەش کرد کە کورد لە باکووری کوردستان، داوای مافی خۆی دەکات.

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨دا ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و حکوومەتی تورکیا بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی پەکەکە لە دەڤەری سلێمانی کراوە و لەو چوارچێوەیەشدا بارەگاکانی پەکەکە لەو دەڤەرە داخراون و سنووردار کراون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending