English | عربي

وەزیری دارایی لەبارەی گومرگ فەرمانێك دەردەكات


وەزیری دارایی لەبارەی گومرگ فەرمانێك دەردەكات

2019/08/01 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-دوای ئاشكراكردنی بەقاچاخهێنانی سەدان تەن كەلوپەل بەبێ گومرگ، ئەمڕۆ وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵا به‌ شێوه‌ی ترانزێت له‌ سه‌ر سنوره‌كان ده‌ركرد. رۆژی 29/7/2019 عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌) ده‌ڵێن: ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌مو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ خۆ دزینه‌وه‌ له‌ گومرگ ده‌کرێت، ڕۆژانه‌ هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی 90 دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌و گومرگ نادرێت" عەلی حەمەساڵح بەڵگەیەكیشی بڵاوكردەوە و رایگەیاند"ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی 4 ملیۆن دۆلاره‌.

عه‌فوی گومرگی له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌یه‌ وایکردوه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت"

به‌پێی‌ رێكار و میكانیزمی‌ گونجاو رێژه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی‌ ره‌سمی‌ گومرگی‌ ناو پێناسه‌ی‌ گومركی‌ و ره‌سمی‌ زیاده‌ رێگه‌ به‌و كاره‌ ده‌درێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی‌ ئابی‌ 2019 ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان فه‌رمانی‌ وزاری‌ ژماره‌ 321ی‌ ده‌ركرد و تیایدا هاتوه‌"له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و بره‌ودان به‌ جوڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و نه‌هێشتنی‌ قۆرخكاری‌، بڕیارماندا به‌ رێگه‌پێدان به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ روی‌ یاساییه‌وه‌ رێگه‌پێدراون بۆ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ به‌شێوه‌ی ترانزێت بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان".وه‌زیری‌ دارایی راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ "به‌پێی‌ رێكار و میكانیزمی‌ گونجاو رێژه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی‌ ره‌سمی‌ گومرگی‌ ناو پێناسه‌ی‌ گومركی‌ و ره‌سمی‌ زیاده‌ رێگه‌ به‌و كاره‌ ده‌درێت و فەرمانەكەش لە رۆژی‌ ده‌رچونی‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending