English | عربي

دوای جەژن گۆڕانكارییەكان لە حكومەتی عێراق دەستپێدەكات


دوای جەژن گۆڕانكارییەكان لە حكومەتی عێراق دەستپێدەكات

2019/08/01 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكرد، پاش جەژنی قوربان ژمارەیەك گۆڕانكاری لە حكومەتی عێراقدا ئەنجامدەدرێت و لەنێوان پارتە سیاسیەكاندا سەبارەت بە لابردنی چەند وەزیرێكی ئەو حكومەتە لێكتێگەیشتن دروست بوە.

گۆڕانكاری لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدیدا ئەنجامدەدرێت

سەرچاوەیەكی سیاسی بە سومەریە نیوز-ی راگەیاندوە، "چەند بڕیارێك سەبارەت بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا هەیە، كە پێدەچێت پاش رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكان، دوای جەژنی قوربان بڕیاریان لەسەربدرێت".

لایەنە سیاسیەكان سەبارەت بە لەكارلابردنی چەند وەزیرێك گفتوگۆیان ئەنجامداوە

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، "لە ئێستادا دەرگای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەنێوان ئەو لایەنە سیاسیانەدا كراوەتەوە كە لەماوەی رابردودا سەبارەت بە لەسەركارلابردنی ژمارەیەك وەزیر ناكۆك بون، ئەو پرسەش بوە هۆی كردنەوەی رێگە لەبەردەم لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسیەكان".

بڕیار لەسەر لەكارلابردنی چوار وەزیر دراوە

ئاماژەی بەوەشكرد "چەند لایەنێك بە مەبەستی لەكارلابردنی شەش وەزیر فشاریانكردوە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی كە تا ئێستا بەردەوامیان هەیە، بڕیاردراوە تەنها چوار لەو وەزیرانە لەسەر كارەكانیان لاببرێن، كە دۆسیەی گەندەڵیان هەیە".لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئەو سەرچاوە سیاسیە رایگەیاند "لەماوەی داهاتودا و بە دیاریكراوی لەماوەی وەرزی نوێی یاساییدا و پاش گەشەسەندنی لێكتێگەیشتنەكان هەنگاو بەرەو ئەو گۆڕانكاریانە دەنرێت".  








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending