English | عربي

په‌نجا هه‌زار گوڵ له‌ شاری هه‌ولێر دەچێنرێت


په‌نجا هه‌زار گوڵ له‌ شاری هه‌ولێر دەچێنرێت

2019/08/01 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیكرد به‌ چاندنی پەنجا هه‌زار گوڵ له‌ دورگه‌ی ناوه‌ندی و شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر .له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستمان كرد به‌ چاندنی په‌نجا هه‌زار گوڵی قه‌دیفه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ نه‌مامگه‌ی نمونه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌رهه‌مهێنراونئەندازیارعەبدولواحید ئەحمەد بەڕێوبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستمان كرد به‌ چاندنی په‌نجا هه‌زار گوڵی قه‌دیفه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ نه‌مامگه‌ی نمونه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌رهه‌مهێنراون .وتیشی، چه‌ند شوێنێكمان ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی لێ بچێنین ئه‌وانیش بریتین له‌ شەقامی پزیشكان، چواریانی سافی،  دورگەی ناوەندی رێگای كەركوك له‌ به‌رده‌م  تابلۆ مۆل، شەقامی 30 مەتری، شەقامی 60 مەتری، شەقامی زاگرۆس،  بەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی،  شەقامی شۆرش.وتیشی، له‌ ماوه‌ی رابردو 100 هه‌زار گوڵی دیكەمان چاند كه‌ ئه‌وانیش سه‌رجه‌میان له‌ نه‌مامگه‌ی نمونه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌رهه‌مهێنرابون، پلانیشمان هه‌یه‌ له‌ داهاتو ژماره‌یه‌ك گوڵی تر بچێنین بۆ رازاندنه‌وه‌ی شاری شاری هه‌ولێر .

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1618201967546527_1175940985911393_6484356690798968832_n







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending