English | عربي

پێویستە پشتیوانی لەراگەیاندنكاران بكرێتسەرۆک بەرهەم بۆ رۆژنامەنوسان: میدیا لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدایە لەروی سیاسی و ئاسایش و ئابوری


پێویستە پشتیوانی لەراگەیاندنكاران بكرێتسەرۆک بەرهەم بۆ رۆژنامەنوسان: میدیا لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدایە لەروی سیاسی و ئاسایش و ئابوری

2019/08/01 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە پێویستی پشتیوانیکردنی ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنوسان کردەوە تا بتوانن پەیامی نیشتمانی بە پیشەیی و بابەتییانە بگەیەنن.ئەمڕۆ پێنج شەممە 2019/8/1 لە بەغدا سەرۆک کۆمار د.

بەرھەم ساڵح  چاویکەوت بە نەقەیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراقی موئەیەد لامی و ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری عێراق و سەبارەت بە پرسە ناوخۆیی و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆکرا.ڕاگەیاندنی عێراقی لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ھەنوکەیەکان لە سەر ئاستی سیاسی و ئاسایش و ئابووری

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەکرد کە ڕاگەیاندنی عێراقی لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ھەنوکەیەکان لە سەر ئاستی سیاسی و ئاسایش و ئابووری، جگە لە رووبەڕووبوونەوەی گوتار و ھزری تەکفیرییەکان و بەرجەستەکردنی بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی کە فاکتەری بونیادنانی کۆمەڵگەکەمانە.

ڕاگەیاندنی نیشتمانی لەسەرییەتی کە پێگەی شایستەی عێراق و ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھان بەرز رابگرێت

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی نیشتمانی لەسەرییەتی کە پێگەی شایستەی عێراق و ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھان بەرز رابگرێت، بەو پێیەی کە عێراق پایەیەکی سەرەکییە لە پایەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

متمانەی خۆی بە توانای راگەیاندنکارانی عێراق دەربڕی کە سەرکەوتنی باشیان لە ناوچەکە و جیھاندا بەدەستھێناوە

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، متمانەی خۆی بە توانای راگەیاندنکارانی عێراق دەربڕی کە سەرکەوتنی باشیان لە ناوچەکە و جیھاندا بەدەستھێناوە لە دەرخستنی راستییەکان و سروشتی عێراقییان بە جوانترین شێواز وێنە کردوە.    لەلای خۆیەوە موئەید لامی و شاندی یاوەری ڕێچکەی کاری ڕاگەیاندنی عێراق و ئاستەنگەکانی کە رووبەڕوویان دەبنەوە خستەڕوو، بەتایبەتی کاری ڕۆژنامەنوسی کاغەز.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending