English | عربي

ئەم مانگە گۆڕانكاری لە حكوومەتی عەبدولمەهدیدا دەكرێت


ئەم مانگە گۆڕانكاری لە حكوومەتی عەبدولمەهدیدا دەكرێت

2019/08/01 | 19:50

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی نزیك لە حكوومەتی عێراقەوە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند، بە جۆرێك لە ماوەی ئەم مانگەدا چەند وەزیرێك دوور دەخرێنەوە.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە حكوومەتی عەبدولمەهدیان گواستووەتەوە كە ڕەنگە لە دوای جەژنی قوربانەوە، راستەوخۆ دەست بە گۆڕانكاریە وەزارییەكان بكرێت و چەند وەزیرێك بگۆڕدرێن، بۆ ئەمەش ڕێككەوتن و لێكدی تێگەیشتن لە نێوان كوتلە پەرلەمانیەكانی عێراق كراوە.

 

بە پێی زانیارییەكان، ئەم گۆڕانكاریە بە هۆی ناڕەزایی چەند لایەنێكی سیاسیی عێراقی دێت لە ئاستی كاركردنی چەند وەزارەتێكی حكوومەتەكە، بەو نیازەن لە ڕێگەی ئەم گۆڕانكارییانەوە، حكوومەتەكە كاراتر بكەن.

ئاماژەش بەوە دراوە كە ڕەنگە چوار وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی لابدرێن و كەسانی شیاوتر لە شوێنەكانیان دابندرێن، ئەمەش بە هۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی لەسەر چوار وەزیرەكە هەیە.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە كابینەكەی عەبدولمەهدی لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی ڕووخێنەرانە و تەنانەت هەوڵی ناڕاستەوخۆی هەڵوەشاندنەوەش بووەتەوە، بە تایبەتی كە سەرۆك وەزیران خاوەنی كوتلەیەكی پەرلەمانی نیە تا بەرگری لێبكات.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending