English | عربي

له‌ كۆلێژێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ چاندنی نەمامێک دەکرێتە مەرجی وەرگرتنی خوێندکاران


له‌ كۆلێژێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ چاندنی نەمامێک دەکرێتە مەرجی وەرگرتنی خوێندکاران

2019/08/01 | 21:25

(هەواڵ كوردستان)-

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی(2019-2020)هەر خوێندکارێک لە كۆلێژه‌كه‌یان وه‌ربگیرێت یاخود خوێندن تەواو بكات، ده‌بێ نه‌مامێك بچێنێت.

 

پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.نه‌ریمان عه‌بدوڵا، ڕاگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌(1|8|2019)، ئه‌نجوومه‌نی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان،زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی(2019-2020)،هەر خوێندکارێک لە به‌شه‌كانی (یاسا، مێژوو و جوگرافیا، بنەمای ئایین، ڕاگەیاندن)ی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان، وه‌ربگیرێت یاخو لە قۆناغی کۆتاییدا کاتێک خوێندن تەواو بكات، پێویستە یەک نەمام بچێنێت".

 

گوتیشی: "ئامانج له‌م بریاره‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌وزكردنی شارەکەیە، چونكه‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سه‌وزایی هه‌ڵه‌بجه‌ و بەبەراورد بە شاره‌كانی دیكه‌ له‌ڕووی سه‌وزاییه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ چاندنی نه‌مام ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌وز بكه‌ین".

 

ڕاشیگەیاند: "چاندنی نه‌مامه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌بیت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی چاندنی نه‌مامه‌كانمان بۆ دیاری بكه‌ن، له‌لایه‌ن به‌شی جوگرافیای كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه‌‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending