English | عربي

گەرمیان.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا


گەرمیان.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

2019/08/01 | 23:10

(هەواڵ كوردستان)-

بە تۆمەتی دزینی موبایل پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێک دەستگیردەکات.

عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی هاووڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و سکاڵای تۆمارکرد کە هاووڵاتیەک لە ئۆتۆمبێلەکەی سەرکەوتووە لەکاتی دابەزیندا موبایلەکەی دزیوە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە لە شارەدێی ڕزگاری دەستگیرکرا".

ڕاشیگەیاند: "تۆمەتبارەکە ئاوارەی وڵاتی سووریایە و دانیشتووی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتە".

گوتیشی: "دوای لێکۆڵینەوەلەگەڵیدا دانی بەتاوانەکەداناوە و بە کۆنووس پۆلیس دەستی بەسەر موبایلەکەدا گرتووە و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەر بەند کراوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending