English | عربي

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی شاره‌دێی کوڵەجۆ له‌ هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاری بوو


به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی شاره‌دێی کوڵەجۆ له‌ هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاری بوو

2019/08/01 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی شاره‌دێی كۆكس(کوڵەجۆ) له‌ هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگارى بوو.

 

سمكۆ عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی كۆكس (كوڵه‌جۆ) به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 1/8/2019 بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ماندا ته‌قییه‌وه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌زیانى ماد]ى هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌".

 

گوتیشی: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نزیك بازگه‌ى شاره‌دێكه‌دا ڕوویداوه‌ كه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعشه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى بووه‌ و هى هاوڕێیه‌كم بووه‌".

 

شه‌وى ڕابردوو، ڕێكخراوى داعش له‌ڕێگه‌ى دانانى بۆمبی چێنراو و بۆردومانكردن و ده‌ستڕێژى گولله‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر شاره‌دێی كۆكس (كوڵه‌جۆ) و بازگه‌ى ئاسایشی شاره‌دێكه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 4 كارمه‌ندى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 6 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

 

شاره‌دێى كۆكس (كوڵه‌جۆ) ده‌كه‌وێته‌ باشورى ڕۆژئاواى شارى كه‌لار، له‌ 36 گوند پێكهاتووه‌، به‌پێى مه‌رسومى كۆمارى ژماره‌ 461 له‌ 25 تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى 1972 كراوه‌ به‌شاره‌دێ و ده‌كه‌وێته‌ سنوورى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدراڵ.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending