English | عربي

كوتلەكەی عەبادی راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات


كوتلەكەی عەبادی راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات

2019/08/02 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-هاوپەیمانییەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق داوایكردوە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان رابگیرێت.فالح زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات بەئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند"هاوپەیمانییەكەمان سكاڵایەكی ئاراستەی دادگای كارگێریی كردوە و تێیدا داوایكراوە خەرجكردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە لە یاسای بودجەی 2019دا دەنگی لەسەر دراوە رابگیرێت، تا ئەوكاتەی هەرێم رازی دەبێت نەوتەكەی رادەستی حكومەتی بەغدا بكات".خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم سەرپێچیكردنە لە بەندەكانی بودجەی فیدراڵی، چونكە دەبێت هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكاتبە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر، دەشڵێت: "خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم سەرپێچیكردنە لە بەندەكانی بودجەی فیدراڵی، چونكە دەبێت هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات".  ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەئێستادا چەند لیژنەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی پێكهێنراوە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەو گەیشتنە رێككەوتن لەسەر كێشەكانی بودجەو نەوت و ماددەی 140و ناوچە دابڕێنراوەكان و پرسی ئاوارەكان و كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending