English | عربي

پارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە وەزارەتی دارایی


پارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە وەزارەتی دارایی

2019/08/02 | 14:25

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی داهاتی نەوتی بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز) گەیشتووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕی 378 ملیار دیناری لە پارەی داهاتی نەوت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە.

ئەوەشی خستە ڕوو، پێش جەژنی قوربان مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت، لە ئەگەر ناردنی پارەکەی بەغداش لەم هەفتەیە ئەوا پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت.

پێشتر عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەگەر حكوومەتی عێراقی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، ئەوە بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending