English | عربي

سەرۆک بارزانی: ئەوەی داعش بەرامبەر شنگال کردی بە هەموو پێوەرێک جینۆسایده‌


سەرۆک بارزانی: ئەوەی داعش بەرامبەر شنگال کردی بە هەموو پێوەرێک جینۆسایده‌

2019/08/03 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای هاوبەشیی هەولێر و بەغدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ و دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال".

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده‌ و پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌".

رۆژی 3/8/2014، شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌كه‌دا جێیهێشتبوو، توانییان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوچه‌كه‌ داگیر بكه‌ن و هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئاواره‌بوون بكه‌نه‌وه‌.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كاره‌ساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده‌ و پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ و دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.

كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه‌ هه‌ر به‌ زیندوویی مایه‌وه‌.

جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانییان ده‌كه‌ین.

لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساته‌ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.

مسعود بارزانی

 H.J

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending