English | عربي

هه‌ولێر.. لەبارەی خشتەی نوێی پێدانی کارەبا زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە


هه‌ولێر.. لەبارەی خشتەی نوێی پێدانی کارەبا زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە

2019/08/03 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

 

سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بەپێی خشتەی نوێ، دەبێت کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە به‌یه‌كه‌وە ۲٤ کاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی خشته‌ى نوێ بێت، بە کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدەوە دەبێ پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان ۲٤ کاتژمێر بێت، هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا، ئەوا مۆلیدە ئەهلییەکان دەبێ کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن و پێوەریان بۆ دانراوە دەبێ لە کاتی خۆیدا کارەبا بدەن".

ئاماژەی بەوەش دا، کە نرخی یەک ئەمپێر کارەباى مۆلیده‌ لە ناو شار و دەرەوەی شار لە پێنج هەزار دینار تا ۱۲ هەزار دیناره‌، ئەو ناوچانەی دوورە دەستن و کارەبای نیشتمانییان کەمتر پێ دەگات، بۆ ئەوان نرخى ئەمپێری كاره‌باى مۆلیده‌ تا ۱۲ هەزار وەردەگیرێت.

لەبارەی دواکەوتن لە هەڵکردنی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان٫ قارەمان مەولوود گوتی: "لێپێچینەوە لەگەڵ هەر یەکێک دەکرێ، کە کەمتەرخەمی بکات".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending