English | عربي

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا

2019/08/03 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا و هاووڵاتییانیش هه‌ستیان پێى كردووه‌.

كاتژمێر 11 و 18 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/8/2019، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3.6 پله‌، به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له‌ قووڵایی 12 كیلۆمه‌تر، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌دێى (ئه‌زگڵه‌)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى كرماشان ڕووى داوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، هاووڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌زگڵه‌ هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌، زیانى گیانیش نه‌بووه‌.

ته‌نیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئه‌مه‌ پێنجه‌مین بوومه‌له‌رزه‌یه‌، كه‌ له‌ پارێزگاى كرماشانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕووى داوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending