English | عربي

فراكسیۆنی پارتی بۆ حکومەتی هەرێم و عێراق: ئاوڕ لە شنگال بدەنەوە


فراكسیۆنی پارتی بۆ حکومەتی هەرێم و عێراق: ئاوڕ لە شنگال بدەنەوە

2019/08/03 | 14:40

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌وت قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا له‌ حكومه‌تی و هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال له‌ ده‌ستی خه‌ڵكی شنگال بێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی دیکەیە له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا هاتوه‌، كاتێك پێنج ساڵ به‌ر له‌ ئێستا رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌و هه‌مو تاوانه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر خوشك و برایانی ئێزدی ئه‌نجامدا".ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌ هاتوه‌ لێره‌وه‌ به‌ دیاریكردنی رۆژێك كۆتایی نایه‌ت بۆ جینۆسایدی خوشك و برایانی ئێزدی، ئێستا له‌ هه‌مو رویەكه‌وه‌ پێویسته‌ ئاوڕ له‌ خوشك و برایانی ئێزدی بدرێته‌وه‌ و شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌".ئومێد خۆشناو وتیشی، "داوا  له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال له‌ ده‌ستی خه‌ڵكی شنگال بێت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دابین بكرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending