English | عربي

نوێنه‌رێكی مەسیحییەکان: داوامان كردووه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێتەوه‌ قه‌ره‌قۆش و به‌رتلله‌


نوێنه‌رێكی مەسیحییەکان: داوامان كردووه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێتەوه‌ قه‌ره‌قۆش و به‌رتلله‌

2019/08/03 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

نوێنه‌رێكی مەسیحییەکان باس له‌وه‌ ده‌كات، کە داوایان کردووە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە مەسیحینشینەکانی سنووری دەشتی نەینەوا.

وه‌حیدە‌ یاقۆ، ئه‌ندامی ئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، مەسیحییەکان رۆڵیان هەیە لەناو هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.

وەحیدە یاقۆ هەروەها رایگەیاند، کە داوایان کردووە هێزی پێشمەرگەی مەسیحی بگەڕێتەوە ناوچە مەسیحینشینەکانی قەرەقۆش و بەرتللە، ”به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق رێگا نادات هێزی مەسیحییەکان بچنەوە ئەو دوو  ناوچه‌یە“.

ئەو نوێنەرەی مەسیحییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە میلیشیای تائیفی و توندڕەون، لە ناوچە مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا جێگیر کراون،

وەحیدە یاقۆ جەختی لە گرنگیی پاراستنی ناوچە مەسیحینشینەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی مەسیحییەکان کردەوە و رایگەیاند، ”دەبێ هێزی مەسیحییەکان، کە سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یە، بگەڕێته‌وه‌ به‌رتلله‌ و قه‌ره‌قۆش“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending