English | عربي

لە كەلار هاوڵاتیەك خۆی خنكاند


لە كەلار هاوڵاتیەك خۆی خنكاند

2019/08/03 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)- پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە قەزای كەلار تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن 58 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەو پۆلیسی گەرمیانیش ئاشكرایدەكات، هاوڵاتییەكە لەناو ماڵەكەی خۆیدا، خۆی خنكاندووە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست pukcc.net کەوتووە، ئاشكرایكردوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلارەوە هاوڵاتیەك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كەبەهۆی خنكانەوە گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتیە بەناوی (حسن محمد علی) لەدایكبووی 1961 و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەتەنها لەماڵەوەبوە و خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەرچۆنێتی و هۆكاری ڕوداوەكە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending