English | عربي

دەنگۆی خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی دادوەران ڕەتدەکرێتەوە


دەنگۆی خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی دادوەران ڕەتدەکرێتەوە

2019/08/03 | 22:45

(هەواڵ كوردستان)-

یەکێتیی دادوەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتی دەکاتەوە کە پاشەکەوتی مووچەی دادوەران خەرج کرابێت ، هەروەک لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە.

 

یەکێتییەکە بە نووسراوی فەرمی کە واژووی دادوەر ئومێد موحسین حەمەدئەمینی بەسەرەوە و بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن نێردراوە و وێنەیەکی دەست(باسنیوز) گەیشتووە ڕایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی ڕابردوو لە هەندێ سایت و ڕۆژنامە دەنگۆی خەرجکردنی پاشەکەوتی دادوەران بڵاوکرایەوە.

ئێمە وەکو یەکێتیی دادوەران بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵانە دوورن ل ڕاستییەوە ، بەداخەوە بە هەوڵێکی دادەنێین بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستییەکان و لەکەدارکردنی دەسەڵاتی دادوەری".

 

یەکێتییەکە لە نووسراوەکەدا جەختیکردووەتەوە کە هیچ مووچە و پاشەکەوتێک بۆ دادوەرەان نەگەڕاوەتەوە و داواشی لەو دەزگا و میدیایانە کردووە کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە داوای لێبوردن بکەن بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending