English | عربي

دوای جەژن مووچەی ١٣ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت


دوای جەژن مووچەی ١٣ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت

2019/08/03 | 23:50

(هەواڵ كوردستان)-

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت.

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز)کەوتووە، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە دوای جەژنی قوربان مووچەی 13 هەزار کەمئەندامی دیکە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەئەوەش کردووە، کە پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام مافی ئەو مووچەیەیان هەیە.

ئاشکراشیکردووە، کە وا بڕیارە دوای جەژن كه‌مئه‌ندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending