English | عربي

گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكرێت


گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكرێت

2019/08/04 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی كارەبای هەرێم سەعاتەكانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی ئاب ئاشكراكرد و لە ناوەڕاستی مانگیشدا گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رايگەیاند، سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما لە مانگی تەمموزدا، وەزارەتی كارەبا توانیویەتی بە تێكڕا 16 سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابن بكات، پێدانی كارەبایش تا 15ی ئاب بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، دوای ئەو بەروارە وەزارەتی كارەبا كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیادی كردووە بۆ نزیكەی 5 هەزار مێگاوات، لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا لە توانایدایە تەنها 3هەزار و 500 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت.وتیشی، بەپێی پلانەكانی حكومەت لە كابینەی نوێدا چەند بەنداوێك دروست دەكرێت و بەرهەم هێنانی كارەبا زیاددەكات بەوەش كێشەی كەمی سەعاتەكانی كارەبا چارەسەر دەكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending