English | عربي

پەرلەمان پڕۆژەیاسای دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاراستەی حکوومەت دەکات


پەرلەمان پڕۆژەیاسای دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاراستەی حکوومەت دەکات

2019/08/04 | 15:20

(هەواڵ كوردستان)- ٢٨ پرۆژەیاسا لە لێژنەی یاسایی پەرلەمان دایە

ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیاسای دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

 

رۆبینە ئۆملیک، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ٨ی ٢٠١٩، کۆبوونەوەی لێژنەکەیان بۆ تاوتوێکردنی چەند پڕۆژەیاسایەک کە ئاراستەیان کرابوو، ئەنجام درا.

ڕوونیشی کردەوە، ٢٨ پڕۆژەیاسایان ئاراستە کراوە کە بڕیار دراوە ١٤ لەو پڕۆژەیاسایانە، لەدوای دەست پێکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەندێک پڕۆژەیاسا ڕەهەندی داراییان هەیە و پێویستییان بەوە هەیە حکوومەت تێبینییان لەبارەوە بدات، ئەوانە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو پڕۆژەیاسایانەی ڕەوانەی حکوومەت دەکرێن، بریتین لە:

 

- پڕۆژەیاسای ڕێکخستنەوەی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان

- پڕۆژەیاسای چەسپاندنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

- پڕۆژەیاسای وەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان

- پڕۆژەیاسای پێدانی دەرماڵەی خوێندن بە خوێندکاران

 

- لەگەڵ چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکە.

 

دووپاتیشی کردەوە کە سەرجەم ئەو پڕۆژەیاسایانە لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن، تاوەکوو ڕا و پێشنیازی حکوومەتی لەبارەوە بدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending