English | عربي

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: هێشتا نه‌توانراوه‌ ره‌وشی ئێزدییه‌كان باشتر بكرێت


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: هێشتا نه‌توانراوه‌ ره‌وشی ئێزدییه‌كان باشتر بكرێت

2019/08/04 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)- رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه‌دا، له‌ سووریاوه‌ په‌ڕیبوونه‌وه‌ عێراق و مووسڵیان داگیركردبوو، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال و داگیریان كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ داگیركردنی شارۆچكه‌كه‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئێزیدیان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و هه‌زارانی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆمه‌ڵكوژ كران و زیاتر له‌ سێ هه‌زار ئافره‌تی ئێزدیش كرانه‌ كه‌نیزه‌ك و له‌ بازاره‌كانی كۆیله‌ فرۆشی له‌ مووسڵ و ره‌ققه‌ كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تا رۆژی 1ی ئاب/ ئۆگستی 2019  یه‌ك هه‌زار 323 ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 پیاوی ئێزدی چاره‌نووسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ و رزگار نه‌كراوون. 

ده‌قی ئاماره‌كه‌:

- ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌ عێراق، 550 هه‌زار كه‌س.

- ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌ هۆی په‌لاماری داعشه‌وه‌: 360 هه‌زار كه‌س.

- ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: 1هه‌زار و 293 شه‌هید.

- ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.

- ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵن. 

- ژماره‌ی مه‌زارگه‌ و شوێنه‌ ئاینییه‌كان كه‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌: 68 مه‌زارگه‌.

- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: زیاتر به‌ 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده‌ ده‌كرێن.

- ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س.

ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548  و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.

- ژماره‌ی رزگاربووان له‌ ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه‌:

كۆی گشتییان: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.

له‌و ژماره‌یه‌ش: هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.

كچانی منداڵ: یه‌ك هه‌زار و 33 منداڵ.

كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن: 2 هه‌زار و 908 كه‌س.

له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و یه‌ك هه‌زار و 585 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending