هه‌ڵه‌بجه هاوخه‌می بۆ شارى سه‌رده‌شتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دهڕدەبرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵ ڕؤژی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی ئه‌و شاره ده‌رده‌بڕن.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و تۆڕی ڕێكخراوه‌كان له مه‌زاری شه‌هیدان ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت و ئیدانه‌ی كاره تاوانكاریه‌كانی ڕژێمی به‌عسیان كرد,ئه‌وان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كه‌سوكاری قوربانیانی شهردهشتیان لهبیرنهكردووه، لێره‌وه له دۆسیه‌ی سكاڵاكردن له‌و كۆمپانیا و كه‌سێتیانه‌ی هاوكاری به‌عسیان كردووه له لائیحه‌ی سكاڵاكه‌دا ناوی قوربانی سه‌رده‌شتیان تۆمار كردووه.
به‌وته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، باری ته‌ندروستی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره, چونكه ئه‌مان به‌هۆی بهركهوتنان به‌گازه ژههراویهكانهوه به‌رگه‌گرتنیان بۆ نه‌خۆشی لاوازه, ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر هاوكاریان بكه‌ن.