English | عربي

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی:پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا دێت


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی:پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا دێت

2019/08/05 | 08:20

(هەواڵ كوردستان)- بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەبێتە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وهەر پارێزگایەک هێمای پارێزگاکەی دەچێتە سەر پاسپۆرتەکە.

لە لێدوانێکیدا،.سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندوە، لەلایەن حکومەتی عیراقی ئاگادار کراونەتەوە شێوازی پاسپۆرتی عیراقی گۆرانکاری بەسەردا دێت و بەشێوازێک دەبێت پاسپۆرتی عیراقی دەبێتە ئەلیکترۆنی و هەر پارێزگایەک هێمای پارێزگاکەی دەچێتە سەر پاسپۆرتی ئەو هاووڵاتیەی دانیشتووی ئەو شارەیە ونوسراویان ناردووە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاریکردنی هێمایەک بۆ پاسپۆرتی سلێمانی و لەدوای گەیشتنە ئەنجامێک ڕەوانەی بەغدای دەکەین.

سالار عەبدوڵڵا،سەبارەت بە فشاری زۆری مامەڵەی هاووڵاتیانیش، لەسەر بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لە پێشوودا عیراق دەفتەری پاسپۆرتی لە ئەڵمانیا هاوردە دەکرد، بەڵام لە دوای کڕینەوەی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ دروستکردنی دەفتەری پاسپۆرت ئەو فشارە زۆرەیان کەوتووەتە سەر کە ئەو بڕە دەفتەری پاسپۆرتەی لە بەغداوە دێت کەمترە لە داواکاری هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی وتیشی “توانیومانە لە 6 مانگی ئەمساڵدا لە هەرسێ نوسینگەی سلێمانی و کەلار و رانیە 67 هەزار و 119 پاسپۆرت بدەینە هاووڵاتیان”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending