English | عربي

لە چیای قەرەچوغ ھێرشكرایە سەر داعش


لە چیای قەرەچوغ ھێرشكرایە سەر داعش

2019/08/05 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)- K24 - ھەولێر

لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر لە زنجیرە چیای قەرەچوغ، شەش چەکداری داعش کوژران.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ سەر زنجیرە چیای قەرەچوغ، شەش چەکداری داعش کوژران.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆردوومانەکە دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری بووە لەسەر شوێنی چەکدارەکان.

لەلایەكی دیكە لە کاتی بەرپەچدانەوەی هێرشێکی داعشدا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان، لە نزیک گوندێکی سەربە شارەدێی عەببارە، لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش ھێرشێكی چەكدارانی داعشیان لە ناحیەی كوڵەجۆی سنووری قەزی كفری تێكشكاند.

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی ھێزی پێشمەرگە، بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كوردستانییەكان دروستبووە، ئەمەش وایكردووە كە چەكدارانی داعش لە چەندین ناوچە دزەبكەن و پەلاماری ھێزە سەربازیی و ئەمنییەكان بدەن.

ھەرچەندە لە 9/12/2017، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق، كۆتاییھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام چەكدارانی داعش لە پەلامار و تەقینەوە دژی ھێزەكانی عێراق و خەڵك بەردەوام بوونە، لەم ماوەیەی دوایشدا بەھۆی بۆشایی ئەمنییەوە، بە ئاشكرا لە چەند ناوچەیەكی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەردەكەون.

ھ.م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending