English | عربي

ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی رۆژی کۆنگرەی حزبەکەیان دیاری دەکەن


ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی رۆژی کۆنگرەی حزبەکەیان دیاری دەکەن

2019/08/05 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)-

ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەیان، دیاری دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، رۆژی یەکشەممە 4-7-2019، مەکتەبی رێکخستن و بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنگرەی داهاتووی حزبەکە، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بە دەنگی هەموو بەرپرسی مەڵبەندەکان، پێشنیاز کراوە رۆژی 21-11-2019 یەکێتی کۆنگرەی خۆی ببەستێ.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 29-7-2019، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى به‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆسره‌ت رە‌سوڵ، جێگرى سكرتێرى گشتیی حزبەکە کۆبووەوە و بڕیاری دا تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌ستێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending