English | عربي

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌


ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌

2019/08/05 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل له‌ شوێنى قه‌ده‌غه‌كراو، بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "به‌هۆی ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی ناو شار، تیمەکانی هاتوچۆ و ئەفسەران ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکه‌نه‌وه‌، کە بەشێوەی نایاسایی و له‌ شەقامەکانی (عومه‌ری خاوەر بۆ چوارڕیانی ناوشار و شەقامی گشتی بۆ نۆرینگه‌كان و سەنتەر و شەقامی ئیمام)، ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە و گرفت و ئاستەنگییان بۆ هاتوچۆی هاووڵاتی و شۆفێر دروست کردووە، سزا ده‌درێن".

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ى له‌و شه‌قامانه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕاگرتووه‌، سزای سەرپێچیی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێیان لەشوێنی قەدەغەکراودا بۆ دەکرێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending